بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو و کەش وهەوای سبەینێ بزانە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
رایگەیاند، سبەی سێشەممە، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچەکانی هەرێمی
کوردستان دەگرێتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە 12کاتژمێری رابردوودا رێژەی باران
لە زۆربەی ناوچەکان زۆر کەم بووە و لە هەندێک شوێنیش تەنها دڵۆپ دڵۆپ باریوە.
دەشڵێت، سبەی بەیانی ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و
بارانبارین سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم، وە پارێزگای دهۆک و زاخۆ
دەست پێدەکات کە هەندێک جار هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت، پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆدا
کاریگەرییەکە بە لاوازی درێژدەبێتەوە بۆ سەر ئیدارەی سۆران، ڕاپەڕین، هەولێر و
ناوچە شاخاوییەکانی، هەروەها سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتەکانی ئێوارەدا، کەشەکە ئاسایی
دەبێتەوە و ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەور، هاوکات پلەکانی گەرما
بە رێژەی (2 بۆ 3)
پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بڕی بارانی 12 کاتژمێری رابردوو:
·سلێمانی: 0.1 ملم
·چەمچەماڵ: دڵۆپ دڵۆپ
·دهۆک: دڵۆپ دڵۆپ
·زاخۆ: 0.1 ملم
·خەبات: 2.0 ملم
·بارزان: 0.2 ملم
·هەڵشۆ: 0.4 ملم
·حاجی ئۆمەران: 0.2 ملم
PM:09:40:12/10/2026
ئهم بابهته 612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت