پڕۆژەی رووناکی ئاگادارییەک ئاڕاستەی هاوبەشانی ماڵان دەکات سەبارەت بە قەرزەکانی پێش رووناکی
وێستگەنیوز-
پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 750 هەزار هاوبەش قەرزی پێش ڕووناکییان لەسەر ماوە و تاوەکو 18ـی ئەم مانگە دەرفەتیان لەبەردەستدایە بۆ سوودمەندبوون لە
هەڵمەتی داشکاندن،جەختیشی کردەوە کە لە دوای ئەو بەروارەوە داشکاندن نامێنێت و تەواوی بڕی قەرزەکان
تا 24 مانگ دەکرێنە قیست (کە کەمترین بڕی قیستی
مانگانە 20 هەزار دینار دەبێت).
بەپێی ئامارەکانی پڕۆژەی رووناکی، زیاتر لە یەک ملیۆن
هاوبەشی ماڵان سەرجەم قەرزەکانی پێش رووناکییان پاکتاو کردووە، لە ناو ئەو
کەسانەشی کە تا ئێستا قەرزدارن، نیوەیان بڕی قەرزەکەیان کەمتر لە 200 هەزار دینارە (کە بە داشکاندنەوە دەبێتە کەمتر لە 100 هەزار)، و تەنیا 20%ـی هاوبەشە قەرزدارەکان ٨٠٪ی کۆی گشتیی
قەرزەکانیان لایە.
زیاتر لە دوو هەڵمەتی داشکاندندا، حکوومەتی هەرێمی
کوردستان لە نزیکەی 350 ملیار دیناری قەرزی هاووڵاتییان خۆش بووە و
تا ئێستا کۆی گشتیی سوودمەندبووانی هەڵمەتەکانی خۆشبوونی قەرز گەیشتووەتە 900 هەزار هاووڵاتی.
PM:07:57:12/10/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت