هاتوچۆی سلێمانی مۆڵەتی شۆفێری دەداتە نابیستان
وێستگەنیوز-
هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی مافی بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن نابیستانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە چەند مەرج و رێنماییەک کردووە بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتەکە.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن 'نابیستن' و خوازیاری بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێرین، پێویستە لە سەرەتادا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی – بەشی مۆڵەت بکەن.
ئاماژە بەوەشکرا، دواتر و دوای وەرگرتنی فۆڕمی داواکردنی مۆڵەتەکە، داواکاران ئاڕاستەی لیژنەی پزیشکی پەیوەندیدار دەکرێن بۆ پشتڕاستکردنەوەی باری تەندروستییان بەپێی مەرجە یاساییەکان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لایەنی هەرە گرنگی ئەم رێنماییە ئەوەیە کە مامۆستایەکی تایبەت بە زمانی ئاماژە بۆ داواکارەکان دابینبکرێت و ئەوەش یارمەتیان دەدات بۆ ئەوەی بە سەربەخۆیی زیاتر ئەرک و کاری ڕۆژانەی خۆیان بەڕێوەبەرن.
هاوکات لای خۆشیانەوە، کۆمەڵەی نابیستانی کوردستان سوپاسی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی و سەرجەم ئەو لایانانەیان کرد کە بە دڵسۆزیان لەم دەستکەوتەدا هاوکار بوون.
PM:03:26:12/10/2026
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت