وتەبێژی یەکگرتوو: لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەنەوە و هەواڵی دڵخۆشکەر دەبیستن

‌

وێستگەنیوز-

سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم زانیاری نوێی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەنەوەو هەواڵی دڵخۆشکەر دەبیستن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگادارین کۆبوونەوە بووە لەسەر ئاستی بڕیار بەدەستانی پارتی و یەکێتی، بەو ئومێدەی بتوانن پەرلەمان کارا بکرێتەوەو حکومەتی نوێش پێکبێت.

باسی لەوەشکرد، بارودۆخەکە بەرەو کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت دەچێت.

 وتیشی، ئێمە سورین لەسەر ئەوەی لەم خولەدا بە ئۆپۆزسیۆنی دەمێنینەوە.


PM:02:40:12/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو