سەندیکای رۆژنامەنووسان پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسان لەگەڵ وەزیری شارەوانی تاوتوێ کرد

‌

وێستگەنیوز-


شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پرسی پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسانی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەران تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی سەندیکای rۆژنامەنووسانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسان و بە ئامادەبوونی بژار حەکیم، جێگری نەقیب و هەریەک لە هەندرێن ئەحمەد، ئەکەد موراد و گۆران جەلال، ئەندامانی ئەنجوومەن، لەگەڵ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کۆبوونەوە.

تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئالیەت و هەنگاوەکانی پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسانی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەرێم.

هەروەها لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان رێزنامەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی پێشکەشی وەزیری شارەوانی کرد وەک ێزلێنانێک بۆ هاوکارییەکانی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و پشتیوانیی بەردەوامی بۆ سەندیکا.


PM:07:48:11/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو