لە 24 کاتژمێری داهاتوودا تەرزە و تاوەبارانی بەخوڕ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
سەنتەرە نێودەوڵەتییەکانی کەشناسی هۆشداری دەدەن
لە گەڕانەوەی ناسەقامگیریی کەشوهەوا و رایدەگەیەنن کە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا تاوەبارانی بەخوڕ و
هەورەبروسکەی بەهێز تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و چەند پارێزگایەکی عێراق
دەگرێتەوە.
کەشناس هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی دەڵێت، بەگوێرەی ئامار
و پێشبینییە سەرەتاییەکانی سەنتەرەکانی کەشناسیی ئەمریکی، ئەورووپی و کەنەدی، لە
درەنگانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین دەست پێدەکات.
دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی
پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک، هەروەها ئیدارەکانی زاخۆ،
سۆران و گەرمیان، هاوشانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار تاوەبارانی
بەخوڕ و هەورەبروسکەی بەهێز و لە هەندێک ناوچەش تەرزەی لەگەڵدا بێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، زنجیرەیەک شەپۆلی بارانبارینی
تر بەڕێوەن و لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بارانبارینی زۆر باش روو لە ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان دەکات.
PM:11:46:10/10/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت