راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق: پێویستە لە مامەڵە ناوخۆییەکاندا دینار بەکار بێت
وێستگەنیوز-
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جەخت لەسەر گرنگیی پابەندبوون بە یاسا بەرکارەکان کراوەتەوە بۆ بەکارهێنانی دیناری عێراقی لە سەرجەم مامەڵە دارایی و بازرگانییەکانی ناوخۆدا، بە مەبەستی بەهێزکردنی متمانە بە دراوی نیشتمانی و رێکخستنی بازاڕ، هەروەها جەخت لەسەر ئاسانکاری بۆ رۆیشتنی کەلوپەل کراوەتەوە لە رێگەی گرنگیدان بە هەناردەکردن و گەیاندنی بەردەوامی کەلوپەل بۆ بازاڕەکان و نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم هاوردەکردن و دابەشکردن بۆ جێگیرکردنی نرخەکان.
مەزهەر محەمەد ساڵح روونی کردەوە، هاوئاهەنگیی
ئامێرە بازرگانی و چاودێرییەکان یارمەتیدەرە لە بەدواداچوونی بازاڕەکان و سزادانی
سەرپێچیکاران، بە شێوەیەک کە مافی بەکاربەران بەتایبەت توێژە کەم پێداویستەکان
بپارێزێت و ژینگەیەکی بازرگانیی دادپەروەرانەش بۆ بازرگانە پابەندەکان مسۆگەر بکات.
وتیشی، رێکارە چاودێرییەکانی حکومەت کۆڵەکەیەکی سەرەکین بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی بێپاساوی نرخەکان، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی قۆرخکاری و قۆستنەوەی پێداویستییە خۆراکی و بەکاربەرییەکانی هاووڵاتییان.
سەبارەت بە تەواوکاریی سیاسەتە ئابوورییەکان،
جەختی لەوە کردەوە، چاودێریی بازاڕ بە تەنیا بەس نییە، بەڵکو پێویستە هاوشانی
سیاسەتی ئابووری و پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی بێت بۆ دەستبەربوونی سەقامگیریی
بژێویی هاووڵاتییان.
PM:05:43:10/10/2026
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت