فازڵ نەبی: پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 ئەگەر دەستکاری نەکرێت زیانێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان دەدات
وێستگەنیوز-
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق هۆشداری دا
لەوەی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 بە شێوازی ئێستای لە پەرلەمانی عێراق،
زیانێکی قورس و کارەساتبار بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، دەشڵێت پێویستە
سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بەپەلە بێتە دەنگ بۆ چارەسەرکردنی مەترسییەکانی نێو
پڕۆژەیاساکە.
فازڵ نەبی، شارەزای بواری دارایی و بریکاری
پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق روونی کردەوە، لەم پڕۆژەیاسایەدا پشکی هەرێمی کوردستان
لە %14.14 کەم کراوەتەوە بۆ %12.67 و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە چوارچێوەی (خەرجیی
فعلی) دەرنەکراوە.
ئاشکراشی کرد، لە کۆی 217 تریلیۆن دیناری خەمڵێندراوی بودجەی عێراق،
تەنیا 13 تریلیۆن دینار بۆ هەرێم تەرخان
دەکرێت، دەشڵێت، زیادکردنی چەندین بڕگەی نوێ بۆ خەرجییە
سیادییەکان کە لە بنەڕەتدا سیادی نین تەنیا بە ئامانجی کەمکردنەوە و بڕینی زیاتری
پشکی هەرێمی کوردستان بووە، هەروەها ناردنی پشکی هەرێم بەستراوەتەوە بە رادەستکردنی
رۆژانەی 400 هەزار بەرمیل نەوت و
گەڕاندنەوەی سەرجەم داهاتەکانی باج و گومرگ بۆ بەغدا، بە جۆرێک کە تەنانەت لە
حاڵەتێکدا هەرێم پابەندیش بێت، پشکەکەی تووشی لێبڕین دەبێتەوە.
جەختیشی لەسەر گرنگیی جووڵەی خێرای سەرکردایەتیی
سیاسیی هەرێمی کوردستان کردەوە، تا لە ڕێگەی گوشارەوە ئەم کەموکوڕییانە لەگەڵ
دەسەڵاتدارانی بەغدا چارەسەر بکرێن.
PM:04:35:10/10/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت