مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەکانی ریاز و ئەبها دەکات
وێستگەنیوز-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە
توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ریاز و
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبهای لە سعودیە کرد.
جەختیشی کردەوە، بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و
ژێرخانی مەدەنی بە هەموو شێوەیەک ناپەسەند و قبوڵ نەکراوە.
پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو
هێرشانەش کرد و هاوسۆزی و پشتیوانیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ گەل و سەرکردایەتیی سعودیە
دووپات کردەوە.
PM:09:06:09/10/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت