حەوتەمین دانیشتنی دادگایی لاهور شێخ جەنگی بەڕێوەدەچێت

‌

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ کاتژمێر 9:30 خولەکی سەرلەبەیانی، لە دادگای تاوانەکانی 2ی سلێمانی، حەوتەمین دانیشتنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار دەستپێدەکات و لە میانی دادبینییەکەشدا پاشکۆی وتە لە گیراوەکان وەردەگیرێت.


دانا تەقیەدین، وتەبێژی دەستەی پارێزەرانی کەیسی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار رایگەیاند، سەبارەت بەو دەنگۆ و بانگەشانەی باس لەوە دەکەن گوایە ئەژی ئەمین چووبێتە ماڵی لاهور شێخ جەنگی و ئۆتۆمبێلی هێزێکی ئەمنیش چەند پاسەوانێکی ئەژی ئەمینیان لە نزیک پارکی ئازادی دابەزاندبێت، ئەوان وەک لایەنی بەرگری داوایان کردووە بۆ خستنەڕووی راستییەکان، لە دانیشتنەکەدا ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێریی ماڵی لاهور شێخ جەنگی لێبدرێنەوە.

وتەبێژی دەستەی پارێزەران جەختی لەوەش کردەوە، تا ئێستا هیچ جۆرە بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە بسەلمێنێت ئەژی ئەمین چووبێتە ماڵی لاهور شێخ جەنگی.

هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، کەیسەکە هێشتا کۆمەڵێک رێکاری یاسایی دیکەی ماوە و بەو هۆیەوە پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا چەند دانیشتنێکی دیکەی دادگا بۆ ئەم دۆسیەیە بەڕێوەبچێت.


AM:09:24:08/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت