زەیدی جەخت لە بەردەوامیی چاکسازیی ئابووری دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆک
وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە، حکومەتەکەی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی کە
لەسەر بنەمای چاکسازیی ئابووری دامەزراوە، ئەم لێدوانەی زەیدی لە کاتی
پێشوازیکردنی لە سەرۆک کۆمار نزار محمد ئامێدی هات، کە تێیدا باسیان لە بارودۆخی
گشتیی وڵات و دۆسیەی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و لایەنە ئابووری و گەشەپێدانەکان کرد.
بەپێی
راگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران، زەیدی جەختی لەوە
کردووەتەوە، حکومەت کاردەکات بۆ هێنانەدی هاوبەشیی بەرهەمدار لەگەڵ وڵاتانی
دۆستدا، بە ئامانجی دروستکردنی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئابووریی عێراق و رەخساندنی
دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییان.
سەبارەت بە تەواوکردنی کابینەی حکومەت و چارەسەری بەردەوام بۆ
ئاڵۆزییەکان، هەردوولا تاوتوێی هەنگاوەکانی کۆتاییهێنان بە پرۆسەی پڕکردنەوەی
وەزارەتە بێ وەزیرەکانی کابینەی حکومەتیان کرد، کاتێک سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە
کرد، کارکردنی بەردەوام هەیە بۆ دانانی چارەسەری پێویست و درێژخایەن بۆ ئەو
ئاستەنگانەی لە کەرتە جیاوازەکاندا رووبەڕووی وڵات دەبنەوە.
PM:11:23:07/10/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت