فراکسیۆنی یەکگرتوو دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار هاتە دەنگ
وێستگەنیوز-
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی
کوردستان راگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار
بەرامبەر بە دیناری عێراقی بڵاوکردەوە و تێیدا ناڕەزایەتی و نیگەرانیی قووڵی خۆی
دەربڕی.
فراکسیۆنەکە هۆشداری دەدات، ئەم بڕیارە کاریگەریی
خراپی راستەوخۆی لەسەر بازاڕ و بەهای مووچە و گوزەرانی رۆژانەی تەواوی هاووڵاتییان
دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گۆڕینی نرخی
ئاڵوگۆڕی دۆلار لە 1.300 دینارەوە بۆ 1.500دینار لە سایەی جێگیربوونی مووچەی فەرمانبەران و
نەبوونی هیچ قەرەبوویەک، راستەوخۆ دەبێتە هۆی دابەزینی بەهای واقیعیی مووچە و
دروستبوونی شەپۆلێکی گرانبوونی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان، کە بارگرانیی دارایی
زیاتر دەخاتە سەر شانی خێزانە کەمدەرامەتەکان.
دەشڵێت، ئەم گۆڕانکارییە تێچووی خۆراک و دەرمان و پێداویستییە
سەرەتاییەکان و خزمەتگوزارییەکان بەرز دەکاتەوە، وە توانای کڕینی هاووڵاتییان
تووشی داڕمان دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، چارەسەرکردنی کورتهێنانی
بودجە و تەنگژەی دارایی دەوڵەت نابێت لەسەر حیسابی توانای کڕینی هاووڵاتییان و
قووتی مووچەخۆران بێت، بەڵکو پێویستی بە چاکسازیی بنەڕەتی و رێگریکردن لە
بەهەدەردان هەیە.
PM:10:23:07/10/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت