زانکۆی سەلاحەدین دابەشکردنی فۆڕمی وەرگرتنی راستەوخۆی بۆ چەند کۆلێژ و بەشێک راگەیاند

‌

وێستگەنیوز-


سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی وەرگرتنی راستەوخۆی (راستەوخۆی زانکۆیی) بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی راگەیاند، کە لە رۆژی چوارشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2026 دەست پێ دەکات و تاوەکو رێککەوتی 15ـی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.

زانکۆکە داوای لە خوێندکارانی ئارەزوومەند دەکات لەو ماوە دیاریکراوەدا سەردانی هۆبەی تۆماری کۆلێژە پەیوەندیدارەکان بکەن، بەپێی ئەو کۆنمرە و مەرجانەی بۆ بەشەکان دیاری کراون.

سەبارەت بە کۆلێژەکانی تر، مەرجی کۆنمرە لە 55 کەمتر نەبێت بۆ بەشی فارسی لە کۆلێژی زمان، بەشەکانی (خوێندنی ئیسلامی، پەروەردەی ئایینی و گوتار و راگەیاندنی ئایینی) لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و بەشەکانی (شوێنەوار و فەلسەفە) لە کۆلێژی ئاداب.


AM:12:03:07/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت