رێبوار ئەوڕەحمان: مووچەی فەرمانبەران مسۆگەرە و پشکی هەرێم لە بودجەدا بە %12.7 دیاری کراوە
وێستگەنیوز-
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بەتایبەت بە
وێستگەنیوزی رایگەیاند، فالح وەزیری دارایی عێراق، جەختی لەسەر مسۆگەرکردنی موچە و کردووەتەوە، هاوکات ئاشکرای کردووە کە پشکی
هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە %12.7دیاری کراوە.
رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە میانی دانیشتنێکی
دانوستاندن لەسەر یاسای بودجە، وەزیری دارایی دووپاتی کردووەتەوە تەواوی مووچەی
فەرمانبەران مسۆگەرە، هەروەها لەو 100 هەزار پلە
وەزیفیەی لە بودجەدا دیاری کراوە، پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.
سەبارەت بە وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە، ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای
کرد، پێشنیازی دروستکردنی 100 هەزار هەلی گرێبەستی نوێ کراوە کە 50 هەزاریان بۆ هێزە ئەمنییەکان و 50 هەزارەکەی دیکەش بۆ کەرتە شارستانییەکان
تەرخان دەکرێن.
هاوکات سەبارەت بە موچەی
موچەخۆرانی هەرێم، وەزیری دارایی رایگەیاندووە، بەپێی ئەو داهاتەی تا رۆژی
پێنجشەممەی داهاتوو دێتە بەردەستیان، بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم دەدەن،.
وتیشی، فالح ساری جەختی کردووەتەوە،
تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی فەرمی لە نێوان هەرێم و وەزارەتی دارایی نەکراوە و
هیچ داتایەکی گرێبەستەکانی هەرێمیشیان لا نییە، بۆیە ئەگەر هەرێم بیەوێت
دایانبمەزرێنێت یان بیانکاتە هەمیشەیی، دەبێت خۆی مووچەکانیان دابین بکات.
لە لایەکی دیکەشەوە ئاماژەی بەوە
کرد، تا ئێستا نرخی کۆتایی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دینار دیاری نەکراوە و
دانوستاندنەکان بەردەوامن، بەڵام ئاستی پێشنیازکراو لە نێوان 1400 بۆ 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێکدا دەخولێتەوە.
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی
عێراق بەتایبەت بە وێستگەنیوزی رایگەیاند، فالح وەزیری دارایی عێراق، جەختی لەسەر
جێگیرکردنی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی و گۆڕینی سیفەتی
کاری کرێکارانی رۆژانە بۆ گرێبەست کردووەتەوە، هاوکات ئاشکرای کردووە کە پشکی
هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە
%12.7 دیاری کراوە.
PM:06:04:06/10/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت