ئاسایشی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەرمێک روونکردنەوە دەدات
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی دوێنی
دووشەممە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە هاوڵاتییەک لە ڕێگای هەولێر –
شەقڵاوە کوژراوە، بەڵام ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:
ئەو هاووڵاتییە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەش دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە
6ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا
بڵاوی کردەوە: لە ڕێکەوتی 4ـی تشرینی یەکەمی 2026 لەسەر ڕێگای (هەولێر - شەقڵاوە)،
لە نزیک گوندی بانەمان، تەرمی هاووڵاتییەک بە ناوی (سەنعان عەبدولڕەحمان تەها)
دۆزرایەوە.
لە
ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: دەستبەجێ لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی
هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پیرمام بەدواداچوون
دەستیپێکرد، دەرکەوت ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگر خۆی بەو هاووڵاتییەدا کێشاوە و
پاشان تەرمەکەی لە شوێنی ڕووداوەکە بەجێ هێشتووە و هەڵاتووە.
ئاسایشی هەولێر
ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی شۆفێرەکە و بە بڕیاری دادوەری
لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبار بە ناوی (گ. س. ص) دەستگیر کرا، هەروەها لە
لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە ڕووداوەکە هاتوچۆ بووە و لێکۆڵینەوەش لە تەواوی
وردەکارییەکانی بەردەوامە.
PM:02:20:06/10/2026
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت