پۆلیسی هەولێر وردەکاری گیان لەدەستدانی سەنعان هەنارەیی ئاشکرا کرد
وێستگەنیوز-
پۆلیسی هەولێر وردەکاریی گیان لەدەستدانی سەنعان هەنارەیی، كادیری بەرەی گەل ئاشکرا دەکات و رایگەیاند: ناوبراو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە و تەواوی ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە کە باس لە کوژرانی دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، سەنعان هەنارەیی بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە گیانی لەدەستداوە و دوای ڕووداوەکەش شۆفێرەکە هەڵاتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی بەستۆرەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە و ڕاستەوخۆ ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کراوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان لە بەرامبەریدا.
AM:11:28:06/10/2026
ئهم بابهته 1864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت