وەزیری دارایی عێراق لەبارەی رەشنوسی بودجە و بەهای دۆلار دەچێتە پەرلەمان
وێستگەنیوز-
وەزیری دارایی عێراق
لەبارەی رەشنووسی بودجە و هەڵكشان و داكشانی بەهای دۆلار دەچێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی
عێراق.
رۆژنامەی فەرمی
عێراق بڵاویکردەوە، پەرلەمانی عێراق جموجۆڵەكانی چڕكردووتەوە بۆ بەدواداچوونی رەشنوسی
یاسای بودجەی فیدراڵی، پێش ئەوەی بە فەرمی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند
بکرێت، پێشەنگی ئەم جووڵانەش بە میوانداریکردنێکی فراوان دەستپێدەكات کە ئەمرۆ سێشەممە
پەرلەمان لەگەڵ وەزیری دارایی و بەرپرسە باڵاكانی وەزارەتەکە ئەنجامی دەدات، بۆ
ئاگاداربوون لە وردەکارییەکانی رەشنوسەکە و بڕگە سەرەکییەکانی، لە سەرووی هەمویانەوە،
تەرخانکردنی دارایی بۆ گرێبەستەکان، دۆسییەکانی دامەزراندنیان و پڕۆژەکانی قەرزکردن،
لەگەڵ تاوتوێکردنی رێگاکانی چارەسەرکردنی هەڵكشان و داكشانی نرخی دراو و پاراستنی
توانای کڕینی هاوڵاتییان.
لەم چوارچێوەیەدا،
ریاز تمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی جەختی کردەوە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئامانج لێی بونیادنانی
دیدگایەكی پەرلەمانیی روون و پێشوەختەیە لەسەر پڕۆژەکە پێش ئەوەی بە فەرمی بگاتە پەرلەمان
و روونیشی کردەوە، گفتوگۆکان پرسیارە یاساییەکان و میکانیزمە پەسەندکراوەکان لە
ئامادەکردنی تەرخانکردنەکان لەخۆ دەگرن.
هاوکات، ئەحمەد
مەساری، ئەندامی ليژنەکە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم میوانداریکردنە هاوکاتە لەگەڵ
پێشبینییەکان بۆ نزیکبوونەوەی خستنەڕووی پڕۆژەکە لەئەنجومەنی وەزیران بۆ دەنگدان لەسەری
لە دانیشتنی ئاسایی ئەمڕۆی خۆیدا.
AM:09:04:06/10/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت