لە سلێمانی تەرمی کەسێک لە گردی سەیوان دۆزرایەوە
وێستگەنیوز-
لە شاری سلێمانی تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە، دوای ئەوەی لە بەیانییەوە بە مەبەستی پێدانی پارەی کارەبا بە بڕی 25 ملیۆن دینارەوە لە ماڵەکەی چووبووە دەرەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی 10ـی 2026، بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان، ئەو هاووڵاتییە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە مەبەستی دانەوەی قەرزی پارەی کارەبا بڕی 25 ملیۆن دیناری عێراقیی پێبووە و لە ماڵ چووەتە دەرەوە، بەڵام دواتر بە شێوەیەکی تەمومژاوی بە مردوویی دۆزراوەتەوە.
لە ئێستادا تەرمی ئەو هاوڵاتییە بۆ دیاریکردنی هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانەکەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، هاوکات دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و بەدواداچوونی ورد بۆ ڕوونبوونەوەی سەرجەم لایەنەکانی ئەو دۆسیەیە بەردەوامە.
AM:12:50:06/10/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت