دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراک دەستپێدەکات
وێستگەنیوز-
کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک رایگەیاند، رۆژی
یەکشەممەی داهاتوو، 10ـی ئۆکتۆبەری 2026، دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی
شەشەمی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان دەکرێت.
کۆمپانیاکە دەشڵێت، پڕۆسەی دابەشکردنەکە لەسەر
لیستی مانگی 9ـی ساڵی 2026 بەڕێوەدەچێت و سەبەتەکە لە شەش ماددەی
خۆراکیی سەرەکی پێکهاتووە.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، جۆر و بڕی
خۆراکەکان هاوشێوەی مانگەکانی رابردووە و هیچ گۆڕانکارییەک لە بڕ و جۆریاندا
نەکراوە.
PM:10:01:05/10/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت