ئاسایشی هەرێم: گرووپێکی چەکداری (داعش)مان هەڵوەشاندەوە و 22 ئەندامیمان دەستگیر کرد
وێستگەنیوز-
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ماوەی 96 کاتژمێردا، 22 ئەندامی گرووپێکی چەکداری )داعش(ی بە ناوی (کەتیبەی 5ـی سەر بە ویلایەتی کوردستان) لە سنووری سلێمانی و
هەڵەبجە و دەوروبەریان دەستگیر کرد.
دەشڵێت، گرووپەکە پلانیان هەبووە بۆ دروستکردنی ئەمارەتێک لە هەورامان
یان شارەزوور، دانانی بۆمب لە هەڵەبجە و تەقەکردن لە هێزە ئەمنییەکان، کۆکردنەوەی
پارە بۆ کڕینی چەک و بەستنەوەی شانە نووستووەکان بە دەرەوە.
ئاشکراشی کرد، دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە، لەوانە، چەکی
ئاڕ پی جی و هاوەن و شەش بۆمبی دەستی و شەش
کڵاشینکۆف، دوو دەمانچە و کەلوپەلی سەربازی.
بەپێی ماددەی ٢ـی تیرۆر، تۆمەتباران راگیراون و لێکۆڵینەوە لە
دۆسیەکەیان بەردەوامە.
PM:09:39:05/10/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت