سەردانی شاندە باڵاکەی هەرێم بۆ بەغدا دواخرا

‌

وێستگەنیوز-


 

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ رۆژی چوارشەممە دواخرا بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراوی نوێ بۆ گفتوگۆکانی تایبەت بە پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ـیعێراق، لە کاتێکدا پشکی هەرێم لە بەرامبەر داواکارییەکانی بەغداد رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاریی دارایی و سیاسی بووەتەوە.

شاندەکە کە لە ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان، عەبدولحەکیم خەسرۆ و نوێنەرانی وەزارەتی پلاندانان پێکهاتووە، داوای زیادکردنی پشکی هەرێم دەکەن لە %12.70ەوە بۆ %14.14بەپێی دوایین سەرژمێری، هاوکات داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ لابردنی بڕگەی (خەرجییراستەقینە)، جێگیرکردنی مووچەی مانگانە لە چوارچێوەی بودجەی حاکیمە، و دەستکاری کردنی ڕێککەوتنی نەوتی بۆ بەرزکردنەوەی پشکی بەکارهێنانی ناوخۆیی لە 50 هەزار بەرمیلەوە بۆ 90هەزار بەرمیل.

لە بەرامبەردا، بەغداد داوا دەکات بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بگەیەنرێتە 400 هەزار بەرمیل و دەڵێت، ئەگەر نەوتی پێویست رادەست نەکرێت لە بڕی بودجەکەیان کەم دەکرێتەوە، هەروەها هەوڵ هەیە شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان بخرێتە سەر بودجەی وەبەرهێنانی هەرێم، لە کاتێکدا هەرێم بە کۆی گشتی داوای 29 تریلیۆن دینار وەک پشکی خۆی کردووە کە 23 تریلیۆن و 500 ملیاری بۆ مووچە و خانەنشینی تەرخان دەکرێت.


PM:04:45:05/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت