شارەوانیی سلێمانی بۆ شەپۆلی بارانبارین کەوتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بەهۆی پێشبینیی بارانی بەهێز، هەمو تیمەکانی خستە ئامادەباشی، تیمەکان بۆ ڕێگری لە لافاو دەستیان بە پاککردنەوەی مەنهۆل و ئاوەڕۆکانی شار کردوە. هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بە ژمارە 100 بکەن.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراویكدا بڵاویكردەوە، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی کەشناسی و پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بارانی بەهێز بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، تیمە خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەکانی شارەوانیی سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواو. ئەم هەنگاوە بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیانە.
تیمەکان بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێشوەختە هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ پاککردنەوەی مەنهۆل، ئاوەڕۆ و ڕێڕەوەکانی ئاو لە شەقامە سەرەکی، کۆڵان و شوێنە گشتییەکاندا ئەنجامداوە. ئامانج لەم کارانە کەمکردنەوەی ئەگەری کۆبونەوەی ئاو و دروستبونی لافاوە لە ناو شاری سلێمانیدا.
شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو یان دروستبونی لافاو، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی فریاکەوتنی (JCC) بە ژمارە 100 بکەن، چونکە تیمەکانیان بە شێوەی 24 کاتژمێری لە ئەرکدا دەبن.
PM:03:33:05/10/2026
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت