شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزە روو لە هەرێم دەکات
وێستگەنیوز-
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە دەستپێکی نیوەی
دووەمی ئەم مانگەدا و بەتایبەت لە 10 رۆژی کۆتاییدا، شەپۆلێکی
بەهێزی بارانبارین و تەرزە و هەورەبروسکەی توند بەهۆی چالاکبوونی سووڕی (تۆپەڵەهەوای
گەرمۆکەیی شێداری مەداری) ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە، کە
مەترسیی دروستبوونی لافاوی لێدەکەوێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ڕوونی کردەوە،
هاتنی ئەم شێیە مەدارییە دەبێتە هۆی چالاکبوونی نزمەپەستانەکانی دەریای سوور و
دەریای ناوەڕاست، کە لەگەڵ هاتنەخوارەوەی بارستەهەوا ساردەکانی جەمسەریدا تێکەڵ
دەبن و حاڵەتێکی ناجێگیری بەهێزی کەشوهەوا دروست دەکەن، بە جۆرێک تا سەرەتای زستان
شەپۆلی بەهێزی سەرتاسەری بڕبڕەی دابارینەکان پێکدەهێنن.
ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری زوو چالاکبوونی ئەم
دیاردەیە بۆ روودانی "سۆپەر ئێل نینۆ" لە زەریای هێمن و ئەرێنیبوونی
پلەکانی گەرمیی زەریای هیندی(Positive IOD) دەگەڕێتەوە،
کە پێکهاتنی هەوری گەورەی وەک (سۆپەر سێڵ) و تەرزەی قەبارە گەورە و هەوای بەهێزی
لێدەکەوێتەوە.
هاوکات جەختیشی کردەوە، لە ناوەڕاستی ئەم
هەفتەیەشدا حاڵەتێکی دیکەی بارانبارین بە بڕی جیاواز ناوچەکان دەگرێتەوە.
PM:11:04:04/10/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت