وەزارەتی پەروەردە شێوازی تاقیکردنەوەکان و هەژمارکردنی نمرەی خوێندکاران دەگۆڕێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی
هەیە بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو گۆڕانکاری لە شێوازی تاقیکردنەوەکان و چۆنیەتیی هەژمارکردنی
نمرەی خوێندکاراندا بکات، بۆ ئەم مەبەستەش لەمساڵدا سیستمی پێشنیازکراو لە 24 خوێندنگەدا بە شێوەی ئەزموونی جێبەجێ دەکرێت.
نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بۆ ساڵی خوێندنی ئێستا میکانیزمی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان
و هەژمارکردنی نمرە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو دەمێنێتەوە، بەڵام بەرنامەیەکی تۆکمە
داڕێژراوە تاوەکو بۆ ساڵی داهاتوو سیستمەکە بە تەواوی بگۆڕدرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان روونیشی کردەوە، بە
مەبەستی هەڵسەنگاندنی شێوازە نوێیەکە، لە سنووری چوار پارێزگا و چوار ئیدارە سەربەخۆکەدا24 خوێندنگەی بنەڕەتی و ئامادەیی
دیاری کراون بۆ تاقیکردنەوەی پڕۆژەکە، لە ئەگەری سەرکەوتنیشیدا دەکرێتە بڕیاری
گشتگیر.
ئاماژەی
بەوەش کرد، دابەشکاریی وەرزەکانی خوێندن وەک خۆیان دەمێننەوە، بەڵام دەستکاری لە چۆنیەتیی
نمرەدان و دابەشبوونی نمرەکاندا دەکرێت.
PM:05:38:04/10/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت