حکومەتی هەرێم حەوت رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند
وێستگەنیوز-
حەوت ڕۆژ پشووی فەرمی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراو لە ڕۆژی 6ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات.
بە گوێرەی رۆژژمێری حكومەتی هەرێم، ڕۆژانی 6 تا 12ـی مانگی تشرینی یەکەمی 2026، وەک پشوو بۆ فەرمانبەرانی پەیڕەوی ئایینی ئێزدی دیاریکراوە.
پشووەكە بەبۆنەی جەژنی جەمایێ (جەژنی پاییز)ی ئێزدییەكانە و تێیدا سەرجەم پەیڕەوانی ئەم ئایینە لەسەرنسەری جیهاندا ڕوو لەپەرستگای لالش دەكەن و سرووتە ئاینییەكانی خۆیانی تێدا ئەنجامدەدەن.
PM:04:10:04/10/2026
ئهم بابهته 2976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت