13 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دادەمەزرێن
وێستگەنیوز-
لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2027، لە سەرانسەری عێراق زیاتر لە 100 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن کە 13 هەزاریان پشکی هەرێمە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند: لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027ی عێراق زیاتر لە 100 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان ساڵانی رابردوو دادەمەزێت بەشێوەی گرێبەست.
دەشڵێت: بەپێی ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا نزیکەی 13 هەزاری بەر پشکی هەرێم دەکەوێت واتا دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم سوودمەند دەبن.
PM:01:21:04/10/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت