تۆڕی هاوپەیمانی 19: لە 9 مانگی ئەمساڵدا 335 چالاکی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون

‌

وێستگەنیوز-

تۆڕی هاوپەیمانی 19 (کە لە کۆمەڵێک رێکخراو و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ پێکاتووە و لەلایەن سەنتەری میترۆوە سەرپەرشتی دەکرێت بۆ پاراستنی پرەنسیپەکانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ بەتایبەت بەندی 19)، ئاماری چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی 9 مانگی ساڵی 2026ی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە بەپێی داتاکان لەو ماوەیەدا هاوڵاتیان 335 چالاکی ناڕەزایەتییان رێکخستووە.


شێوازی ئەنجامدانی ناڕەزایەتییەکان:

لە رووی شێوازی دەربڕینی ناڕەزایەتییەوە، گردبوونەوە زۆرترین رێژەی تۆمارکردووە و داتاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:

گردبوونەوە: 198 چالاکی (59%).
سازدانی کۆنگرە: 87 چالاکی (25%).
رێپێوان: 19 چالاکی (6%).
داخستنی شەقام: 19 چالاکی (6%).
بایکۆت: 5 چالاکی (2%).
مانگرتن: 4 چالاکی (1%).
کۆکردنەوەی واژۆ: 3 چالاکی (1%).

دابەشبوونی ناڕەزایەتییەکان بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:

سلێمانی: 158 چالاکی (47%).
هەولێر: 74 چالاکی (22%).
ئیدارەی راپەڕین: 34 چالاکی (10%).
ئیدارەی گەرمیان: 25 چالاکی (8%).
دهۆک: 23 چالاکی (7%).
هەڵەبجە: 13 چالاکی (4%).
ئیدارەی سۆران: 8 چالاکی (2%).

جۆری داخوازی و پەیامی ناڕەزایەتییەکان:

سەبارەت بە جۆری داواکارییەکان، پشتیوانیکردن لە رۆژئاوای کوردستان بە 101 چالاکی لە پلەی یەکەمدا هاتووە، هاوکات داواکارییەکانی تر بەمشێوەیە بوون:

کەرتی خزمەتگوزاری: 31 چالاکی.
مافی خوێندکاران: 26 چالاکی.
دامەزراندن: 25 چالاکی.
شایستە داراییەکان: 17 چالاکی.
سەروەری یاسا: 15 چالاکی.
نرخی کارەبای 24 کاتژمێری: 15 چالاکی.
مافی جووتیاران: 4 چالاکی.
مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست: 4 چالاکی.
مافی خاوەن فرۆشگای قوتابخانەکان: 4 چالاکی.
مافی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان: 4 چالاکی.
مافی کەسوکار و قوربانیانی ئەنفال و جینۆساید: 3 چالاکی.
کەمکردنەوەی باج: 3 چالاکی.
مافی نیشتەجێبوون: 3 چالاکی.
مافی خاوەن پێداویستی تایبەت: 2 چالاکی.
مافی ژنان: 2 چالاکی.
مافی کرێکاران: 2 چالاکی.
کەرتی تەندروستی: 2 چالاکی.
مافی ئاژەڵان: 2 چالاکی.
مافی رۆژنامەنووسان: 1 چالاکی.
پاراستنی ژینگە: 1 چالاکی.
داخوازیی جیاجیا: 68 چالاکی.


AM:11:05:04/10/2026








ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو