نەوت و کانزاکانی هەولێر دڵنیایی لەبارەی دابینکردنی غازی ماڵان و جێگیریی نرخەکەی دەدات

‌

وێستگەنیوز-


بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هاووڵاتییان دڵنیادەکاتەوە کە بڕێکی زۆر لە غازی ماڵان لە کارگەکاندا بەردەستە و پێویست بە نیگەرانی ناکات لە کەمبوونەوە یان گرانبوونی، ئەوەش سەرەڕای کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی غازی شل بەهۆی نۆژەنکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر.

ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، سەرەڕای راوەستانی بەرهەمهێنانی غازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆر کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە بەنزینخانەکاندا لە 500 دینارەوە بۆ 750 دینار، بەڵام بڕی پێویستی غازی ماڵان لە کارگەکاندا هەیە و بەپێی خواست و بەتایبەت بۆ ئەوانەی کارتی سووتەمەنییان هەیە دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەی نۆژەنکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی غازی شل بە رێژەی %60، ئەمەش هۆکاری گرانبوونی %25ـی نرخی غازی شلە لە بازاڕەکاندا و ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتریشی هەیە.


PM:06:51:03/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت