بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەرگای خوێندنی بەڕووی منداڵێکی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا کردەوە
وێستگەنیوز-
لە
هەنگاوێکی مرۆیی و بەرپرسیارانەدا کە ئامانج لێی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم
بەشداربوونی منداڵانە لە پرۆسەی پەروەردەدا، نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی
پەروەردەی سلێمانی پشتگیری و گرنگیدانی خۆی بۆ منداڵێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت
دووپات کردەوە و دەرگای خوێندنی بەڕوویدا کردەوە.
دوای ئەو هەڵوێستەش مامۆستایەک لە
پەیامێکدا بۆ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، ئەم کارە تەنها
ئاسانکارییەکی کارگێڕی نییە، بەڵکو گەیاندنی پەیامێکی بڵندی مرۆیی و کۆمەڵایەتییە
کە جەخت دەکاتەوە لەوەی هیچ منداڵێک نابێت بەهۆی پێداویستییە تایبەتەکانییەوە لە
مافی سروشتیی خۆی کە فێربوون و پەروەردەیە بێبەش بکرێت.
دەشڵێت،
ئەو هەنگاوە هیوا و متمانەی لای ئەو منداڵە دروست کردەوە بۆ ئەوەی هەست بکات شوێنی
شایستەی خۆی لەناو کۆمەڵگە و ناوەندەکانی خوێندندا هەیە، دەشڵێت،
ئەم دەستپێشخەرییە دەریخست کە بەڕێوەبردن لە کەرتی پەروەردەدا تەنها ڕێکار و
بڕیاری وشک نییە، بەڵکو گوێگرتن، هەستیاری و مرۆڤدۆستییە بۆ ئەوەی هیچ کەسێک بە
تەنهایی نەهێڵرێتەوە و پەروەردەی راستەقینەش ئەو کاتە دەگاتە ئامانجی خۆی کە هەلی
یەکسانی فێربوون بۆ تەواوی منداڵان بە هەموو توانا جیاوازەکانیانەوە بڕەخسێنێت.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم رەفتارە
بەرپرسیارانەیە کە خەندەی خستە سەر لێوی منداڵەکە، دەستخۆشییەکی فراوانی بەدوای
خۆیدا هێنا، بەو پێیەی پشتیوانیکردنی منداڵێک بنیاتنانی هیوا و کۆمەڵگەیەکی
مرۆڤدۆستترە، هیوایش خوازراوە ببێتە نموونەیەک بۆ رەخساندنی هەلی یەکسانی فێربوون
بۆ تەواوی منداڵان.
PM:06:18:03/10/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت