لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست بڕیاری کۆتایی دەدرێت

‌

وێستگەنیوز-

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرای دەکات، کە پرسی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لە ناوەڕاستی ئەم مانگە یەکلایی دەکرێتەوە و لە کۆتایی ئەم مانگەشدا یاسای بودجە دەگاتە پەرلەمانی عێراق.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت: لە ناوەڕاستی مانگی 10 کەیسی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لەچوارچێوەی بوجەی عێراق یەکلایی دەکرێتەوە، هەر لەکۆتای مانگی 10دا دێتە پەڕلەمان بۆ تێپەڕاندنی.

باسی لەوەشکردووە: تائێستا هەموو شتێک باش ڕۆشتووە، ئەگەر دۆخی عێراق لەپڕا نەگۆڕێت، یاخود لەناو گفتوگۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک کەیس و داواکاری هەرێم پشتگوێ نەخرێت یان کار لەسەر پشک و ڕێژە نەکرێت. یاخود هەرێم لەپێناو بەرژەوەندی هێزە چەکدارەکان کەیسی ئێمە بکاتە پاشکۆ.

دەشڵێت: ئێمە لە ڕیزبەندی حەوتەمی داواکاریەکانی هەرێمین و چاوەڕوانی گفتوگۆکانی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراقین.


PM:03:27:03/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت