شرۆڤەكارێكی نێودەوڵەتی بۆ وێستگەنیوز: بەرپرسیارێتی حكومەتی عێراقە هەرێمی كوردستان بپارێزێت
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
شرۆڤەكارێكی كاروباری ئەمنی و سیاسی نێودەوڵەتی دەڵێت، هەرێمی كوردستان توانای ئەوەی نییە ئاسمانی خۆی بپارێزێت و بەرپرسیارێتی حكومەتی عێراقه هەرێم بپارێزێت.
مستەفا حەسەن، شرۆڤەكاری كاروباری ئەمنی و سیاسی و هاوڕێی بەشدار لە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆر (ICCT) و نیشتەجێی بەریتانیا تایبەت بە وێستگەنیوزی وت: "لە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئێستادا كەلێنێك كەوتووەتە نێو سیستمی بەرگری ئاسمانی هەرێمی كوردستانەوە".
وتیشی، "هێزەكانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان توانای ووشكانیان هەیە، بەڵام پێویستیان بە سیستمی رووبەڕووبوونەوەی مووشەك و درۆن هەیە، لەگەڵ فڕۆكەی جەنگی تایبەت بە هەرێمی كوردستان، ئەم كەلێنەش لە دوای كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێم دروست بووە".
روونیشیكردەوە، "بەو پێیەی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق، بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدڕاڵی عێراقە هەرێمی بپارێزێت و مادەی 110ی دەستوور، سیاسەتی ئاسایشی نیشتیمانی و بەرگریكردن لە عێراق و پاراستنی سنوورەكانی تایبەتمەند كردووە بە حكومەتی فیدڕاڵی".
ئەو شرۆڤەكارە نێودەوڵەتییە باسی لەوەشكرد بۆ وێستگەنیوز، "سەپاندنی سەروەری دەوڵەت پێویستی بەوەیە چەك و بڕیاری سەربازی ملكەچی دامودەزگا دەستوورییەكان بن و ڕێز لە دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستانیش بگیرێت".
PM:12:37:03/10/2026
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت