کەشناسیی هەرێم: باران و هەورە برووسکە تاکو ئێوارە بەردەوام دەبێت

‌

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە شەپۆلێکی دابارین بەشێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن.


بەپێی راپۆرتی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت؛ کاریگەریی دابارینەکە زیاتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت و لە هەندێک کاتدا هەورەبرووسکەشی لەگەڵدا دەبێت، هاوکات لە کاتەکانی ئێوارەدا دابارین بەرەو لاوازبوون دەچێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی دادەبەزن.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە، کەشناسی روونیکردووەتەوە کە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ هەبوونی ئەگەری بارینی بڕێک نمەباران لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان، هاوکات پلەکانی گەرما لە ئاستی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆدا جێگیر دەمێننەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ (ئەمڕۆ / سبەی):
هەولێر: 28 / 29
سلێمانی: 24 / 25
دهۆک: 27 / 27
هەڵەبجە: 28 / 28
گەرمیان: 33 / 33
زاخۆ: 30 / 30
چەمچەماڵ: 26 / 28
سۆران: 27 / 27
ئاکرێ: 27 / 27
پیرمام: 23 / 24
حاجی ئۆمەران: 20 / 20


PM:12:02:02/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت