ئاسایشی هەرێم: گواستنەوەی بازگەکان بەپێی پلانێکی ئەمنیی تۆکمەیە و بۆ کارئاسانیی هاووڵاتیانە

‌

وێستگەنیوز-


سەرچاوەیەکی تایبەت لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی وت، ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماوەی رابردوودا لە شوێنی ژمارەیەک لە بازگەکانی ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی دیکە کراون، بەپێی پلانێکی ورد و بەرنامەبۆداڕێژراوی ئەمنی بوون.

دەشڵێت، ئامانج لەم هەنگاوە رێکخستنەوەی زیاتری بازگەکان و کارئاسانی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان و پاراستنی زیاتری ئاسایشی هەرێمی کوردستانە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم رێکخستنە نوێیە تەنیا ئیدارەی گەرمیان ناگرێتەوە، بەڵکو بەهۆی فراوانبوونی سنووری جوگرافیای شارەکان و رێگە سەرەکییەکان، زۆربەی ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە پێویستیان بە گۆڕانکارییە.

لەو چوارچێوەیەدا، بازگەی ئێستای عەربەت دەگوازرێتەوە بۆ پشتی شەقامی 100 مەتری لەسەر هەمان rێگەی سەرەکی، هەروەها بازگەی بانی مەقانیش دەگوازرێتەوە بۆ قەرەهەنجیر.

لە کۆتاییدا سەرچاوەکەی دەزگای ئاسایش جەختی کردەوە، دەزگاکەیان پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و ئارامیی خاکی هەرێمی کوردستان بە ئەمانەتێکی گەورە دەزانێت و بە هەموو هێز و توانایانەوە لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم.


PM:05:55:01/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت