قوباد تاڵەبانی: پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەییدایە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان
وێستگەنیوز –
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە ئامادەیی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەکی چاوەڕواننکراو.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا دڵنیایی دایە هاووڵاتییانی کوردستان کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەوپەڕی ئامادەیی سەربازی و مەیدانیدایە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشمەرگە وەک هەمیشە و لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا، ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و سەروماڵی هاووڵاتییان، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئارامیی خەڵکیشدا لە هیچ گیانفیدایییەک درێغی ناکات لە بەرامبەر هەر هەڕەشە و مەترسییەکدا.
AM:09:57:01/10/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت