مەرجەکانی خوێندنی بەیانیان و ئێواران و هەژمارکردنی بڕوانامەی فەرمانبەران بڵاوکرانەوە

‌

وێستگەنیوز-


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا، روونکردنەوەی فەرمی لەبارەی مەرجەکانی درێژەدان بە خوێندن (دیبلۆم و بەکالۆریۆس) و رێکارەکانی هەژمارکردنی بڕوانامەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە، و هۆشداری دا کە بە بێ ڕەزامەندیی پێشوەختە هیچ بڕوانامەیەک هەموار ناکرێت.

بەپێی گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی کە پشتبەست بە ڕێنمایی دارایی ژمارە (27)ـی ساڵی 2020 دەرچووە، ئەو فەرمانبەرانەی دەوامیان بەیانیانە دەتوانن بە رەزامەندیی فەرمانگەکەیان لە بەشە ئێوارانەکان بخوێنن، بەڵام بۆ خوێندنی بەیانیان پێویستیان بە مۆڵەتی فەرمیی خوێندن هەیە، هاوکات فەرمانبەرانی دەوامی ئێوارانیش بۆ خوێندن لە بەیانیاندا بە هەمان شێوە دەبێت مۆڵەتی خوێندن وەربگرن.

لە رێنماییەکاندا جەخت کراوەتەوە کە مەرجی سەرەکی بۆ هەموارکردنی بڕوانامە و سوودمەندبوون لە پلەبەرزکردنەوە و شایستە داراییەکان، وەرگرتنی رەزامەندیی پێشوەختەی وەزارەتەکانە، بەمەرجێک پسپۆڕیی خوێندنەکە بە تەواوی لەگەڵ سروشتی کاری فەرمانبەرەکە لە فەرمانگەکەیدا بگونجێت.


PM:05:42:30/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت