کەشناسیی هەرێم وادەی دەستپێکردنی بارانبارینی ئاشکرا کرد

‌

وێستگەنیوز- 

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین بەشێوەیەکی پچر پچر و مام ناوەند دەست پێدەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک هەیە. پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەینێش ئاماژەی بەوەکرد: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست کەش و هەوای هەرێم ناجێگیر دەبێت و بارانبارین بەشێوەیەکی پچر پچر و مام ناوەند دەست پێدەکات، بەجۆرێک سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک بارانبارین دەست پێدەکات، پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە بەشێوەی نمە باران، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با دەبێتە هۆی بەرز بوونی توزێکی سوک.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە تەنها لە سنوری پارێزگای دهۆک نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی.


PM:12:05:30/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 1444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت