عەلی زەیدی بە فەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانانی لە عێراق ڕاگەیاند

‌

وێستگەنیوز –

سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە فەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشی لە وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە هێزە ناوخۆییەکان بەرپرسیارێتیی سەروەریی خاکی عێراق دەگرنە ئەستۆ.


ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مەراسیمی ڕۆژی سەروەریدا ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە بە واتای کۆتاییهاتنی جەنگی تیرۆر ناێت، بەڵکو گواستنەوەیە بەرەو قۆناغێکی نوێ کە تێیدا هێزە عێراقییەکان بەرپرسیارێتیی تەواوەتیی ئاسایش و سەروەریی وڵات دەگرنە ئەستۆ.

سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کرد بۆ هاوکارییەکانیان و ڕایگەیاند، هەماهەنگیی ئەمنیی داهاتوو لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیا و هاوبەشیی هاوسەنگ لەنێوان هەردوولادا بەردەوامیی دەبێت.

لە کۆتاییدا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی کردەوە کە بەپێی دەستووری عێراق، هیچ چەکێک لە دەرەوەی یاسا و هیچ هێزێک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بوونی نابێت و ڕێگەی پێنادرێت.


AM:11:23:30/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت