زانکۆی کۆیە: لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی 12 پاسی کارەبایمان بۆ دابیندەکرێت
وێستگەنیوز-
زانکۆی کۆیە رایگەیاند، هەنگاوەکانیان بەردەوامە بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکان بۆ دەستپێشخەریی 'زانکۆی سەوز' و لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، 12 پاسی کارەبایی بۆ زانکۆکەیان دابیندەکرێت.
لە راگەیەنراوەکەی زانکۆی کۆیەدا ئەوەش هاتووە، ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە 2023 - 2027 و دەستپێشخەریی «زانکۆی سەوز» دێت، کە لە رێکەوتی 16ـی ئایاری 2024 لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە فەرمی راگەیەندرا.
ئاماژە بەوەش کراوە، قوباد تاڵەبانی لەو دەستپێشخەرییەدا، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ گواستنەوەی کارەبایی لە زانکۆی کۆیە دەربڕی و بەڵێنی دابینکردنی 12 پاسی کارەبایی بە زانکۆکە دا.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، بەم جۆرە لەگەڵ کۆمپانیایەکی وڵاتی 'چین'دا رێککەوتوون بە مەبەستی دابینکردنی پاسەکان و ئەوەش دەبێتە هەنگاوێکی کرداریی بۆ بەدیهێنانی ئەو بەڵێنە و چەسپاندنی دیدگای ستراتیژیی زانکۆکەیان.
PM:09:03:29/09/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت