پڕۆژەی «هەژماری من» دەگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری

‌

وێستگەنیوز-


 

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت تا بە زووترین کات دەست بە رێکارەکانی گواستنەوەی پڕۆژەی «هەژماری من» لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی بکرێت.

ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2026، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی «هەژماری من» کۆبووەوە؛ لە دیدارەکەدا شیلان دۆسکی کورتەیەکی لەسەر دوایین قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و هەنگاوەکانی گواستنەوەی پێشکەش کرد، هاوکات وەزیری دارایی جەختی لەسەر پێویستیی بەپەلەی چارەسەرکردنی کێشەی بانکە ئەهلییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ مووچەخۆران کردەوە.

بەپێی ئامارە پێشکەشکراوەکانی ناو کۆبوونەوەکە، لە ئێستادا زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بە شێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن، زیاتر لە 750 ئامێری راکێشانی پارە (ATM) دانراون و تەنیا نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون کە خۆیان لە پڕۆژەکەدا تۆمار بکەن.


PM:06:43:29/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت