بارزانی جەخت لە پابەندبوون بە دەستووری عێراق و چارەسەری ئاشتییانەی دۆزی کورد دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، ئەمڕۆ سێشەممە لە
دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکرات، جەختی لەسەر
پێویستیی پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بە دەستوور کردەوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری
و چارەسەرکردنی کێشەکان لە عێراقدا.
لە میانی پێشوازیکردنی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت کەسایەتیی
دیاری بەریتانی و سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکرات، مەسعود بارزانی،
کورتەیەکی لەسەر مێژووی خەبات و فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی کوردستان خستەڕوو،
هاوکات روونی کردەوە، چارەسەرکردنی دۆزی رەوای گەلی کوردستان دەبێت لە رێگەی
گفتوگۆ و ئامرازی ئاشتییانەوە بێت.
لە بەرامبەردا، مایکل ئاشکرۆفت ئاماژەی بە
هەنگاوەکانی گەشەپێدان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، پێویستە
دۆزی کورد لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا باشتر بناسێندرێت، هەروەها ستایشی
قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە شەڕی دژی چەکدارانی داع.ش.
PM:05:02:29/09/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت