لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کارمەندی هۆتێلێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون

‌

وێستگەنیوز-

بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا بە پاسی کارمەندانی هۆتێلێکدا، کارمەندێک گیانی لەدەستدا و شەش سەرنشینی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کران.

کاتژمێر 1ـی شەوی ڕابردوو دووشەممە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، پاسێکی گواستنەوەی کارمەندانی هۆتێل تایتانیک تووشی پێکدادان بوو، لە ئەنجامدا کارمەندێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەبارەی زەرەر و زیانە گیانییەکانەوە، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ڕایگەیاند: گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بە ناوی حەیدەر عومەر کە کارمەندی بەشی ڕێستۆرانتی هۆتێل تایتانیک بووە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، شەش سەرنشینی دیکەی ناو پاسەکە بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە بریندار بوون، بەخێرایی لەڕێگەی تیمەکانی ئەمبولانسەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.



AM:09:15:29/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو