بەهۆی ئاگادارکردنەوەیەکی وێستگەنیوزەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەدواداچوون بۆ گرتووخانەیەکی کەرکوک دەکات
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی ڤیدیۆیەك لەسەر خراپی بارودۆخی گرتووخانەی تەسفیراتی كەركوك بڵاوكرایەوە، وێستگەنیوز بەدواداچونی بۆ ئەو بابەتە كرد.
موراد ساعیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق لە وەڵامی بەدواداچونەكەی وێستگەنیوزدا وتی، "ئەو گرتووخانەیە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە".
وێستگەنیوز پەیوەندی بە لیوا خالد محەننا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناخۆی عێراقەوه كرد و لە وەڵامدا دڵنیاییدا بە وێستگەنیوز كە لە سبەینێوە بەدواداچون بۆ بارودۆخی گرتووخانەی تەسفیراتی كەركوك دەكەن.
یەكێك لە زیندانیانی گرتووخانەی تەسفیراتی كركوك ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا دەڵێت ئەوانەی نەدارن و پارەیان نییە لە شوێنێكی خراپ دانراون و بارودۆخمان زۆر خراپە و دووچاری نەخۆشیش بووینەتەوە.
PM:07:17:28/09/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت