هاتووچۆی گەشتیاران لە مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ راگیرا

‌

وێستگەنیوز-  

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، هاتووچۆی گەشتیاران لە مەرزەکەوە بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە بەهۆی پچڕانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێرانی دەروازەکە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەکە ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و گەشتیارانی کردووەتەوە کە ڕاستەوخۆ دوای چاکبوونەوەی سیستەمە ئەلیکترۆنییەکە و ئاساییبوونەوەی هاتووچۆ، لە ڕێگەی پەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەکەوە زانیاریی نوێ بڵاودەکاتەوە.


PM:07:45:27/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت