عومەر گوڵپی بۆ وێستگەنیوز: حكومەتی هەرێمی كوردستان كەرتی پەروەردەی فەرامۆش كردووە

‌

وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە حكومەتی هەرێمی كوردستان كەرتی گشتی فەرامۆش كردووە لە بواری پەروەردە بە تایبەتی.

عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە وێستگەنیوزی وت، "بەشێكی زۆری قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان ماندوو هیلاكن و نۆژەنكردنەوەیان نییە و فێنك كەرەوە و گەرم كەرەوەی پێویستیان نییە".

وتيشى، "بەشێكی زۆری قوتابخانەكان بە ناچاری لە كۆبوونەوەكانی دایكان و باوكان پەنا دەبەنە بەر كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی قوتابخانەكان و كەلوپەلەكان و چالاكیەكانیان".

جەخیشیكردەوە، "لە بەنەمادا دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان پارە تەرخان بكات بۆ بەڕێوەبردنی قوتابخانەكان و نۆژەنكردنەوەیان، بەڵام تەنانەت پارەیەكی زۆر كەمی فڕۆشگاكانی ناو قوتابخانەكان دەگەڕێننەوە بۆ قوتابخانەكان و بەشە زۆرەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردە و خەزێنەی حكومەت لەكاتێكدا بە پارەی ئەو فڕۆشگایانە قوتابخانەكان دەڕۆن بەڕێوە".


PM:10:27:26/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت