قوباد تاڵەبانی: یانە وەرزشیەکانی ژنان پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە

‌

وێستگەنیوز- 

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆک، دەستەی کارگێڕی، راهێنەران و یاریزانانی تیپی بالەی کچانی ئافرۆدێت کرد و پشتیوانی خۆی بۆ دووپات کردنەوە و ڕایگەیاند، یانە وەرزشییەکانی ژنانی کوردستان پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە.

ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، جێی خۆشحاڵییە ساڵ لە دوای ساڵ وەرزشی ژنان لە کوردستان زیاتر گەشە دەکات، بە تایبەتیش لە بالەدا یانە وەرزشییەکانی ژنان و کچانی کوردستان پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە و ئێستا یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی عیراقدا پێشەنگن.

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشوازیم کرد لە سەرۆک، دەستەی کارگێڕی، راهێنەران و یاریزانانی تیپی بالەی کچانی ئافرۆدێت کە بوونەتە پاڵەوانی ئەمساڵی خولی بالەی عیراق و پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەم لێکردن و پشتیوانیی تەواوی خۆم بۆ دووپات کردنەوە".

قوباد تاڵەبانی وتیشی، داوام لێکردن ئامادەکاری بکەن بۆ ئەوەی نەک تەنها لە پاڵەوانێتییەکانی کوردستان و عیراق نازناوی زیاتر بەدەست بهێنن، بەڵکو ببنە ناوێکی دیار لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانیشدا.


PM:06:11:26/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت