وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایش لەسەر ڕێگەی عەربەت – سلێمانی چوار برینداری لێکەوتەوە

‌

وێستگەنیوز-


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکان لەسەر ڕێگەی سەرەکیی عەربەت – سلێمانی و لە نزیک فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی وەرگەڕا، لە ئەنجامدا چوار کارمەندی ئاسایش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، برینی یەکێک لە کارمەندە بریندارەکان سەختە و ئەوانی تر بارودۆخیان جێگیرە. دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، تەواوی بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.


PM:12:52:26/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت