سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال: ئەوانەی بە ئاڵای عێراق داپۆشراون شەهیدانی بادۆشن نەک ئەنفال
وێستگەنیوز-
کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال رونکردنەوە لەبارەی ئەو دەنگۆیانە دەدات کە باس لە داپۆشینی رووفاتی ژمارەیەک لە قوربانییانی ئەنفال دەکەن بە ئاڵای عێراق، و تەواوی ئەو زانیارییانەش رەتدەکاتەوە.
لەوبارەیەوە، ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال رایگەیاند، ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت تەرمەکان بە ئاڵای عێراق داپۆشراون، دوورن لە راستییەوە و پەیوەندییان بە 153 رووفاتەکەی ئەنفالەوە نییە.
سەرۆکی کۆمەڵەکە رونیکردەوە، کە ئەو وێنانە رووفاتی شەهیدانی (بادۆش)ی سەر بە سنووری پارێزگای موسڵن، نەک 153 ژن و منداڵە شەهیدەکەی پڕۆسەکانی ئەنفال.
AM:10:38:26/09/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت