لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنوری کەلار دوو کەس بریندار بون

‌

وێستگەنیوز-

لە رووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلدا لە سەر رێگەی گوندی قولەبەرز لە سنووری گەرمیان، دوو کەس بریندار بون و رەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

‏ئەمڕۆ هەینی 25/9/2026 ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سۆرینتۆ) کە بەرەو شارۆچکەی کەلار دەڕۆیشت، بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە وەرگەڕا، بەپێی زانیارییەکان بریندارەکان پێکهاتوون لە ژنێکی لەدایکبووی ١٩٩٤ و کچێکی تەمەن پێنج ساڵ.

‏دوای رووداوەکەش، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنور کران و لە ئێستادا تەندروستییان جێگیرە، لە هەمان کاتدا تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکار و شێوازی رووداوەکە دەستپێکرد.


PM:04:54:25/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت