فڕۆکەخانەکانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران راگرت

‌

وێستگەنیوز-

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتەرز و میدیا ئەمریکییەکان، لە ئەمڕۆوە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی (سلێمانی) تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران راگرت.

ئەم هەنگاوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر کەرتی هێڵی ئاسمانیی ئێراندا سەپاند.
سەپاندنی ئەم سزایانە لە کاتێکدایە کە واشنتن هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تەواوی فڕۆکەخانە و کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی زەمینی کردووە، بەوەی هەر لایەنێک سووتەمەنی یان خزمەتگوزاری پێشکەش بە فڕۆکە ئێرانییەکان بکات، بە هەمان شێوە دەکەوێتە بەر سزاکانی ئەمریکا و لە بەکارهێنانی سیستەمی دارایی دۆلار بێبەش دەکرێت.
لای خۆیانەوە، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی زەمینی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ دووربوون لە دەرئەنجامی سزاکانی ئەمریکا و پاراستنی مامەڵە داراییەکانیان، ناچار بوون تەواوی خزمەتگوزارییەکانیان بۆ فڕۆکە ئێرانییەکان بپچڕێنن.


PM:02:07:25/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت