داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 17% کەمی کردووە
وێستگەنیوز-
داهاتی نانەوتیی یەک هەفتەی رابردووی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان بڵاوکرایەوە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهاتەکە بە رێژەی زیاتر لە 17% دابەزیوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکان، لە رێکەوتی 19ی 9ی 2026 تا 25ی 9ی 2026، کۆی گشتیی داهاتی کۆکراوەی خزمەتگوزاری و رسوماتە جۆراوجۆرەکانی سنوورەکە بریتی بووە لە 11 ملیار و 773 ملیۆن و 224 هەزار و 228 دینار (نزیکەی 11.77 ملیار دینار).
ئامارەکانی ماڵپەڕی ناوبراو ئاشکرای دەکەن، داهاتی ئەم هەفتەیە لە چاو هەفتەی پێش خۆی، بە بڕی زیاتر لە 2.48 ملیار دینار دابەزیوە، بەو پێیەش داهاتەکە بە رێژەی زیاتر لە 17.41% کەمی کردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی شەفافیەت، لە کۆی ئەو داهاتەی لەو هەفتەیەدا کۆکراوەتەوە، 68%ی بە شێوەی نەختینە (کاش) بووە و 32%ی بە شێوەی چەک تۆمارکراوە، هاوکات داهاتی مەقاسەش نزیک بووە لە سفر.
AM:10:55:25/09/2026
ئهم بابهته 492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت